کوردستان

لە ئیدارەی ڕاپەڕین کەسێک لەسەر ڕاوە ماسی دەستگیرکرا

نها نیوز- هەواڵەکان

لە سنووری ڕاپەڕین، کەسێک کە سوودی لەڕۆژانی جەژن وەرگرتووە و چووەتە دەربەندی ڕانیە بۆ ئەوەی ڕاوە ماسی بکات، بەڵام لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەوە بە تۆڕەکەی و 21 ماسی ڕاوکراو دەستگیرکرا.

ڕووداوه‌كه‌ شه‌وى رابردوو له‌ دەربەندی رانیه‌ ڕوویداوه‌ و له‌لایه‌ن مەفرەزەیەكی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕینەوە ئه‌و كه‌سه‌ دەستگیر کراوە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین لەو بارەوە ڕایگەیاندووە، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى ئەو کەسە، دەستگیراوه‌ بەسەر 21 ماسی كه‌ راوكرابوون و تۆڕێكی ماسیش ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه.‌

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، پەڕاوی لیکۆڵینەوەی بۆ ئه‌م تۆمه‌تباره‌ کرایەوە و ڕادەستی دادوەر کراوه‌، بە مەبەستی وەرگرتنی گرتنه‌به‌رى ڕێکاری یاسایی.
2025-06-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.