کوردستان

کەشناسی: باران دەبارێت

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان تاوەباران دەبێت.

کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەک شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرماش 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، سبەینێ دوو شەممە، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک کات و شوێندا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، ئەگەری تاوە بارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان.

ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەینێ خێرایی با زیاد دەکات و هەندێک جار دەگاتە سەروو 30 کیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
 


2025-06-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.