کوردستان

لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 1500 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە

 
نها نیوز- هەواڵەکان

بەپێی بەڕئوەبەرایەتییەکانی تەندروستی هەرێم، لەڕۆژانی یەکەم و دووەمیی جەژندا، لەسەر ئاستی هەر چوار پارێزگاکە، زیاتر لە 1500 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ئەو هاوڵاتیانەی ئاشکراکرد کەلە جەژن سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و تیایدا هاتووە "لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا نزیکەی 350 هاووڵاتی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی فێرکاریی شاریان کردووە".

لە سنووری پارێزگای هەولێریش، بەپێی ڕاگەیانراوی نەخۆشخانەی ڕزگاری، تەنیا لە یەکەم رۆژی جەژندا 792 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.

هاوکات ، فەرحان حەمەخان، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجەش وتی: "دوێنێ یەکەم ڕۆژی جەژن تاوەکو ئێوارە، 90 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە".

لەبارەی دهۆکیشەوە، دکتۆر ئەفرا سیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک ڕایگەیاند، ئاماری سەردانیکارانی نەخۆشخانەکانیان ئامادەنەکردووە و لە ڕۆژانی داهاتوودا دەیخەنەڕوو.

7کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.