قەیس خەزعەلی: زۆرینەی بەرپرسانی هەرێم باوەڕیان بە عێراقێكی یەكگرتوو نییە
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەمنیداری عەسائبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند" زۆرینەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان باوەڕیان بە عێراقێكی یەكگرتوو نییە"، دەشڵێت" حكومەتی هەرێم داهاتی نەوت و دەروازەكان ڕادەست ناكات."
قەیس خەزعەلی، لەوتاری جەژندا باسی لە كێشەی موچەی لەنێوان بەغداد و هەرێمی كوردستان كرد و وتی" تائێستا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین نەكراوە و حكومەتی هەرێم داهاتی نەوت ڕادەست ناكات و نەوت هەرزانفرۆش دەكات و كێشەكە بریتیە لەوەی هەرێمی كوردستان داهاتی دەروازە سنورییە فەرمیەكان و نا فەرمییەكان ڕادەستی بەغداد ناكات".
ئەمنیداری عەسائبی ئەهلی حەق وتیشی" داواكاری بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لۆژیكی نییە داوای هەمو شتێك بکەن بەبێ ئەوەی هیچ ڕادەست بكەن، ئاماژەی بەوەكرد كێشەكە لەبنەڕەتدا كە سەرچاوەی كێشەكانە ئەوەیە زۆرینەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان باوەڕیان بە عێراقێكی یەكگرتو نییە".
خەزعەلی باسی لەوەكرد" دەبێت هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان فشار لە حكومەتەكەیان بكەن بۆئەوەی پابەندی دەستور و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بێت".
|