ژمارەیەک لە پزیشکەکان لە هەولێر بایکۆتی دەوامیان کرد
نهانیوز-هەواڵەکان
پزیشکانی خولاو لە هەولێر بڕیاریاندا دەست بە بایکۆتی دەوام بکەن دەشڵین تا ئەوکاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت دەست بەدەوام ناکەنەوە.
ئەمرۆ شەممە 7ی حوزەیران لە ڕاگەیەندراوێکدا پزیشکانی خولاو لە هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڕیاری بایکۆتیان دەرکرد دەشڵێن بایکۆتەکە سەرجەم نەخۆشخانەکان دەگرێتەوە و تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت دەست بە دەوام ناکەنەوە.
دامەزراندنی پزیشکانی گشتی دەرچووی ساڵی پار و ڕەتکردنەوەی کارکردن بەشێوەی پلەبەندی دوو داواکاری سەرەکی پزیشکانی خوڵاوە
|