کوردستان

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم: کێڵگەی غازی شیواشۆک لەلایەن ئەمریکاوە هەوڵی پەرەپێدانی دەدرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرچاوەیەکی باڵا لەحکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، کە بەرپرساتی وەزارەتی وزەی ئەمریکی لەهەولێر سەرقاڵی تاوتوێکردنی پلانێکن بۆ برەودان بەکێڵگەی غازی شیواشۆک.

ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز لەزاری بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەم نزیکانە دەستدەکرێت بەکاری برەودان بەکێڵگەی غازی شیواشۆک کە دەکەوێتە سنوری شارۆچکەی تەقتەق لەپارێزگای هەولێر.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردوە، گازی یەدەگی شیواشۆک بە هەشت تریلیۆن پێ سێجا دەخەمڵێنرێت و جەختیش لەوەکراوەتەوە، کە کارکردنی نێوان حکومەتی  هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ویسترن زاگرۆس دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی ئێران لەبواری وزەی عیراقی  و بۆ داهاتووش بەغدا دەتوانێت سوود لەکێڵگە غازیەکانی شیواشۆک و کۆرمۆر ببینێت کە بەنیازن غاز بەرەو ئەوروپا رەوانە بکەن . 

بەپێی هەمان سەرچاوە یەدەگی غازی کێڵگەی کۆرمۆریش بە13 تریلیۆن پێ سێجا دەخەمڵێنرێت و پێشتر سوودێکی ئەوتۆ لەو کێڵگەیە نەبینراوە.

11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.