کوردستان

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

نهانیوا-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات کە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێسبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ هەینی  06-06-2025 کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا  و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی بە ڕێژەی (1-2) پلە. 

ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی شەممە   07-06-2025 کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت  و پلەکانی گەرما بە نزیکی 1 تـــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە.

هەولێر :  38 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی

دهۆک :  37  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 40 پلەی سیلیزی  

زاخۆ  :  36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :36 پلەی سیلیزی

سۆران :  36 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 41 پلەی سیلیزی

 
16کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.