بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیھان دەكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی حوزەیران بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە.
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت" بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژنێکی پڕ کامەرانییان بۆ دەخوازم."
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا وتوویەتی" نیگەرانم لەوەی مووچەخۆران بەبێ وەرگرتنی مووچەکانیان پێدەنێنە ئەم جەژنەوە، ئەوە غەدرێکی گەورەیە کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەو مافە سەرەتاییەیان بێبەش بکرێن".
بافڵ تاڵەبانی لە کۆتایی پەیامەکەشیدا دڵنیایی دەدات بە هاوڵاتیانی کوردستان کە هەوڵەکانی لە دوای جەژنەوە چڕتر دەکاتەوە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ کۆتایی هاتنی گرفتەکانی هاوڵاتیان.
|