مەزڵوم عەبدی پەیامێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت” داننان بە مافی هەموو پێکهاتەکان بناغەی بنیاتنانی سووریایەکی دیموکراسی و دادپەروەرە”.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لەتۆڕی X پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێکهێنانی شاندی یەکگرتووی کورد لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازاردا دێت، کە تێیدا چەسپاندنی دەستووری مافەکانی گەلی کورد لە سووریایەکی یەکگرتوودا دووپات کرایەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئێمە پێمان وایە داننان بە مافی هەموو پێکهاتەکان بناغەی بنیاتنانی سووریایەکی دیموکراسی و دادپەروەرە کە هەمووان بەشداری تێدا بکەن.
ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، هەردوو شاندەکە، شاندی نوێنەرایەتی باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا و شاندی یەکگرتووی کورد، نوێنەرایەتی پرۆسەیەکی یەکگرتوو دەکەن کە پابەندبوونمان بە دیالۆگی نیشتمانی وەک بژاردەیەکی ستراتیژی بەرەو ئایندەیەک کە بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی بەرجەستە دەکات.
|