کوردستان

نوری مالیکی داوادەکات کێشەکانی هەرێم و بەغدا بەگفتوگۆ و بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێن

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمڕۆ هەریەکە لە سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و جێگری سەرۆک وەزیرانی و وەزیری دەرەوە کۆبوونەوە و  داوادەکەن کێشەکانی هەرێم و بەغدا بەگفتوگۆ و بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ـی حوزەیرانی 2025، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی، لەگەڵ فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و گرنگی بەهێزکردنی ڕۆڵی عێراق لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە نووسینگەکەی تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی مالیکی، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر 'کۆمەڵێک پرسی پەیوەندیدار بە پەیوەندیی حکومەت لەگەڵ هەرێمی کوردستان''کردووە.

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی لەوە کردەوە کە ''پێویستی چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە ڕێگەی گفتوگۆوەبێت، بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیری سیاسی، و دروستکردنی لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش کە هێزە سیاسییەکان یەکبخات، هەروەها دامەزراندنی قۆناغێکی نوێ کە بناغەکانی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی بێت''.


2025-06-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.