کوردستان

سەرچاوەیەک بۆنها: پارتی رێگە نادات ئەدهەم بارزانی بەشداری پرسەی براکەی بکات

نهانیوز-هەواڵەکان

رۆژی پێنجشەممە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ئەدهەم بارزانی لە پەیجی فەیسبووکی خۆیەوە ڕایگەیاندووە کە براکەی، عبدالسمیع شێخ عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی (لەدایکبووی ١٩٧٥)، شەوی ڕابردوو بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.

لەمارەوە سەرچاوەیەکی تایبەت بە نهانیوزی راگەیاند کە " ئەمە دووەمجارە ئەدهەم بارزانی بەهۆی ڕێگرییەکانی مەسعود بارزانییەوە ناتوانێت بەشداری پرسەی یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی بکات لە ناوچەی بارزان".

.پێشووتریش ناوبراو لە سەرەتای ئەمساڵدا، نەیتوانیبوو بەشداری پرسەی دایکی بکات و لە ڕێگەی ڤیدیۆی ڕاستەوخۆی ماسنجەرەوە ماڵئاوایی لێکردبوولە نوسینێکدا وتی"ئەمە بوو بە ٣ ساڵ سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان منی ئاوارە و دەربەركرد لەسەر بۆچوونی جیاواز كە قبوڵنەدەكرا، پێم نەكرا لەم ماوەیەدا ئەم دایكە ئازیزە بۆ یەكجاریش ببینم."

ئەو ڕێگرییە چەند ساڵێکە بوونی هەیە و وایکردووە ئەدهەم بارزانی نەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی

تەرمی عبدالسمیع بارزانی ئەمڕۆ بەیانی لە بارزان بە ئامادەبوونی کەسوکاری بەخاک سپێردراوە.

2025-06-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.