هەفتەی داهاتوو گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم کاتی وەرگرتیی گەنمی جوتیاران ئاشکرا دەکات ودەڵێت "هەفتەی داهاتوو گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت".
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، رۆژی سێشەممەی داهاتوو 10ی حوزەیرانی 2025، دەرگای سایلۆکانی هەرێم بەڕووی وەرگرتنی گەنمی جوتیاراندا دەکرێتەوە.
لەبارەی وردەکاریی پرۆسەکە، نەوزاد شێخ کامیل، رایگەیاند، رۆژی 10ی ئەم مانگە لەگەڵ کردنەوەی دەرگای سایلۆکاندا وردەکاریی پرۆسەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دەخەینەڕوو.
|