کوردستان

پۆلیسی سلێمانی باندێكی لەشفرۆشی دەستگیر دەكات

نهانیوز-هەواڵەکان

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی باندێكی لەشفرۆشی رادەگەیەنێت، كە لە چوار ژنی بە نەتەوە عەرەب و پیاوێكی كورد پێكهاتوون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، شەوی رابردوو پێنج کەس (چوار کەس لە رەگەزی مێ بەنەتەوە عەرەب و یەک کەس لە رەگەزی نێر بە نەتەوە کورد) لەسەر بنەمای ماددەی چوار لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی ژمارە هەشتی ساڵی 1988 دەستگیرکران.

دەشڵێت، دەستگیرکردنى باندەکە لەسەر بنەمای زانیاری و لە چالاکییەکی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی رۆژئاوادا بووە.

پۆلیسى سلێمانى باسى لەوەشکرد، پاش ئەوەی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەدا ئەنجامدرا و دانپێدانانی تۆمەتباران جێگیرکرا، سەرجەمیان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیران.

 
2025-06-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.