کوردستان

کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژن راگەیەندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

کەسناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت وسبەینێ  پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێراى با لە نێوان 10-25 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی کەمێک بەرزدەبێتەوە

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش کە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

ڕاشیگەیاند پلەی گەرما 1-2 پلە بەرزتر دەبێتەوە.

هەولێر : 37 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی

دهۆک : 35 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 39 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :35 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 40 پلەی سیلیزی

 
2025-06-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.