کوردستان

هەڤاڵ ئەبوبەکر بڕیارێکی لەناکاوی دەرکرد

نها نیوز- هەواڵەکان

پارێزگاری سلێمانی وەک هەڵوێستەیەک بەرامبەر نەناردنی مووچە لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە، ڕایگەیاند، هیچ ڕێوڕەسمێکی جەژنی قوربان لە سلێمانی بەڕێوەنابەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە بارمتە گیراوە".

هەڤاڵ ئەبوبەکر لەسەر ئەوەش گوتەیەکی نووسیوە کە دەڵێت: "تاوانی نانبڕینی کەسێک لە سەربڕینی ئەو کەسە گەورەترە".

پارێزگاری سلێمانی باس لەوەش دەکات: "تەنها بەڕێزەوە ڕێز لە ئەرک و سروت و نەریتە ئاینییە باڵا و باوەکانی کۆمەڵگاکەمان دەگرین و نزای حەجێکی وەرگیراو بۆ حاجیان و بەهێزبوونی ئیرادە و خۆڕاگریی و پێکەوەکارکردنی هەمووان بۆ تێپەڕاندنی لووتکەی نابەرپرسیارێتیی و ترۆپکی ستەمکاریی، بۆ هەموو ئێوەی خۆشەویست دەکەین".
 
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، هەڤاڵ ئەبوبەکر ناڕەزایەتیی لە بڕیاڕی نەناردنی مووچەی مووچەخۆران دەردەبڕێت و دەڵێت: "هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوەنابەین".
2025-06-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.