کوردستان

دەقی نامەکەی ئۆجەلان بۆ کۆنگرەی پەکەکە ئاشکرابوو

نهانیوز-هەواڵەکان

 ناوەرۆکی ئەو نامەیە ئاشکرا کرا کە ڕیبەری پە-کە-کە لە زیندانی ئیمڕاڵییەوە ئاراستەی کۆنگرەی حیزبەکەی کردبو، تیایدا وتویەتی کۆبوونەوە و دیالۆگ لەگەڵ دەوڵەتدا لەژێر فەرمییەتی پە-کە-کەدا قبوڵ ناکرێت.

میدیاکانی نزیک لە پە-کە-کە ناوەرۆکی ئەو نامەیەیان ئاشکرا کرد کە عەبدوڵا ئۆ-جە-لان ڕیبەری پە-کە-کە لە زیندانی ئیمڕاڵییەوە ئاراستەی کۆنگرەی حیبەکەی کردبوو . 

بەپێی هەڵسەنگاندنەکەی عەبدوڵا ئۆ-جە-لان کە خۆی لەچوار خاڵدا دەبینێتەوە ئاماژە بەوەکراوە، دوای زیاتر لە ٥٢ ساڵ لە تێکۆشانیان، سەردەمێکی مێژوویی لەدوای خۆیان بەجێ دەهێڵین،  لە سۆسیالیزمەوە، کە ئامانجی دەوڵەت و نەتەوەیە، بەرەو قۆناغێکی مێژوویی و سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەنگاو دەنێن.

ئۆ-جە-لان لە نامەکەیدا دەڵێت، پە-کە-کە لە ڕووی جەوهەرییەوە گەیشتووە بە تەمەنی سرووشتی خۆی، بۆیە پێویستە بە فەرمی کۆتایی بەو کارانە بێنێت، کە بە ناوییەوە کراون.

ئۆ-جە-لان لە نامەکەیدا وتویەتی" کۆبوونەوە و دیالۆگ لەگەڵ دەوڵەتدا لەژێر فەرمییەتی پە-کە-کەدا قبوڵ ناکرێت، هەر بۆیە پێویستی بە کۆتایهێنان بەوکارانەیە کە بە ناوی پە-کە-کەوە دەکرێت".


2025-06-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.