چارەنووسی مووچەی مانگی پێنج چی بەسەر دێت، نها زانیاری ورد ئاشکرا دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
حکومەتی هەرێم لە دوای جەژن چەند ڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی مووچەی مانگی پێنج دەگرێتە بەر لە نێوانیاندا ڕێگەی یاسایی و سیاسی و نێودەوڵەتی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی حوزەیران ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبونی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم کۆبووەوە و لە بەشێک لە کۆبوونەوەکەدا چەند پێشنیازێک بۆ چارەسەری مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم خرایەوە روو.
هەر لەوە پەیوەندییەدا نها زانیویەتی حکومەتی هەرێم لە دوای پشوەوکانی جەژن لە سێ ڕێگەوە هەوڵی چارەسەرکردنی مووچەی مانگی پێنج دەدات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی نها حکومەت چاوەڕوانی کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی دەبێت و هیوای هەیە بە گوێرەی بڕیارەکەی پێشتری دادگاکە فەرمانی سالاری بۆ چارەسەرکردنی مووچە دەربکرێت.
لە لایەکی دیکەوە حکومەت هەوڵی دیپلۆماسی دەدات و لە ریگەی ناردنی شاند بۆ بەغدا پرسەکە چارەسەر بکرێت، حکومەت هاوکات لە ریگەی وڵاتانی نێودەوڵەتی لەوانەش ئەمریکا هەوڵ دەدات پرسەکە چارەسەر بکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە سەرەرای هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز هاوڵاتیان تا ئێستا مووچەی مانگی پێنجیان وەرنەگرتووە و لە سەرودەمی جەژن لە بارودۆخێکی خراپی ئابووریدان.
|