بافڵ تاڵەبانی: ژیان و گوزەرانی هاونیشتمانییان گرنگترین پرسە بۆ یەکێتیی
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکی یەکێتیی دەڵێت" ژیان و گوزەرانی هاونیشتمانییان گرنگترین پرسە بۆ یەکێتیی و بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەسەرهێڵین تاوەکو گرفتەکان چارەسەر بکرێن
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پێشهات و پەرەسەندنە ناوخۆیی و ناوچەییەکان تاوتوێکران و جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان سەرجەم لایەن و هێزە سیاسییەکان کرایەوە.
چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەماکانی دەستوور و جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان جەختی لەسەر کرایەوە و سەرۆکی یەکێتی وتی، ژیان و گوزەرانی هاونیشتمانییان گرنگترین پرسە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەسەرهێڵین تاوەکو گرفتەکان چارەسەر بکرێن.
|