هۆکاری سەرەکی بڕینی مووچەی هەرێم ئاشکرا بوو
نهانیوز-هەواڵەکان
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەڵیت "گرێبەستە کانی ئەم دواییانەی هەرێم هۆکاری برینی مووچەی هەرێمە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی حوزەیرانی 2025، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت "ئاماژی ئەرێنی لە حکومەتی عێراقەوە پێگەیشتووە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستەڕوو کە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران بە نیازە هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر کە یەکێکە لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
شەرقولئەوسەت لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە کە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە بەم دواییە بە بەهای 110 ملیار دۆلار واژۆ کران، هۆکاری ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بووە.
رۆژی ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥ ، وەزیری دارایی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و وتی بەگوێرەی یاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥، هەرێمی کوردستان لە ١٢.٦٧٪ـی پشکی خۆی لە بودجە وەرگرتووە و هیچ تەرخانێکی دارایی بۆ مووچە نەماوە و مووچەی هارێمی راگرت.
|