ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران پرسی مووچە تاوتوێ دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، کۆدەبێتەوە و پرسی مووچەی مانگی پێنج تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادە بوونی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە پرسی نەناردنی مووچە لەلایەن بەغدا تاوتوێ دەکەن و هەڵوێستی خۆیان ڕادەگەیەنن.
بەپێی راگەیەنراوەکە بەدواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پرسی مووچە لەلایەن سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران دەخرێتەڕوو.
تەوەرێکی دیکە کە لە کۆبوونەوەکە خستنەڕووی نووسراوی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانە بۆ لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری بۆ کوڕ و کچی شەهیدان.
لە راگەیەنراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە، پرسی گرێبەستی کارمەندان لەسەر بودجەی پەرەپێدان و داهات و پێشینەی بەردەوام و کرێی رۆژانە تاوتوێ دەکرێت کە وەزارەتی دارایی بە نووسراو ئاراستەی کردوون.
|