کوردستان

کەشناسی وادەی دابەزینی پلەکانی گەرمای راگەیاند

نهانیوز-هەواڵەکان

دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی بەردەوامی خۆڵبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات. 

لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا هاتووە" سبەی  چوارشەممە کەش و هەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت، لە ناوچەکانی باکووریش نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرانسەری وڵاتدا. 

ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت، هەروەها لە ناوچەکانی باکور نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری هەورەبروسکە، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵاتدا. 

کەشناسی عێراق باسی لەوەشکردووە، هەینی داهاتوو کەش و هەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێتەوە، لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور لە ناوچەی باکوور، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور. 
2025-06-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.