بەفەرمی نرخی کارەبای 24 کاتژمێری بڵاوکرایەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەمڕۆ حكومەتی هەرێم بە فەرمئ نرخی كارەبای 24 كاتژمێری لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاوكردەوە.
رۆژی سێشەممە 3ی حوزەیرانی 2025 كاوە عەلی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، کاتێک حکومەت ڕووبەڕووی مەترسی دەرەکی دەبێتەوە، دەبێت هەوڵی کەمکردنەوەی ناڕەزایی و ئەو بۆشایی و دابڕانە بدات، کە لە ناوخۆ لە نێوان هاووڵاتیان و حکومەت هەیە و باری سەرشانیان سووکتر بکات، دراسەی ڕەخنە و سەرنجەکان بکات، پابەندتر بێت بە یاساکان و ڕێزی دامەزراوە شەرعیەکان زیاتر بگرێت.
ڕاشیگەیاندووە" حکومەتی هەرێم لە ئێستادا بە نایاسایی نرخی کارەبای گران کرد و لە وەقایعی کوردستان بڵاویکردەوە، لەكاتێكدا مووچە لە 3%ی تری 10 ساڵی ڕابردوو دەبێت ببڕێت و لە مووچەخۆری بگەڕێنێتەوە".
دەشڵێت" لەلایەکی تر مەترسی دەرەکی زۆرە لەسەر هەرێم، دەبێت بە تەنها هەرێم پشت ئەستوور نەبێت بە پشتیوانی دەرەکی و ئەو بۆشاییە، کە ڕۆژ بە ڕۆژ فراوانتر دەبێت لەگەڵ خەڵک کەمی بکاتەوە".
لە مانگی ڕابردوودا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم نرخی نوێی كارەبای 24 كاتژمێری پەسەند كرد و وەزارەتی كارەبای هەرێم بە فەرمی بڵاویكردەوە و لە ئێستاشدا لە وەقایعی كوردستاندا ڕاگەیەنراوە.
|