کوردستان

پشوی رۆژانی جەژن بە فەرمی راگەیەندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

پشوی رۆژانی جەژنی قوربان دیاریکرا  و بە پێی خشتەی پشوەکان حکومەتی هەرێم ٤ رۆژ پشوی فەرمی دەبێت.

بەگوێرەی خشتەی پشوەکانی حکومەتی هەرێم کە لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەت بڵاوکراوەتەوە، رۆژانی6، 7، 8 و 9ی ئەم مانگە بەهۆی جەژنی قوربانەوە لەسەرجەم دام و دەزگاکان پشوی فەرمی دەبێت و رۆژی 10ی مانگ کە دەکاتە رۆژی سێشەممە دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.

لای خۆشییەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیار درا پشوی جەژنی قوربان لە ڕۆژی هەینی 6ی حوزەیران دەستپێبكات و تاوەكو 10ی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

پێشتر لیژنەی باڵای بنینی مانگ لە سعودیە، ڕۆژی ٦ی مانگی داهاتووی وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریكرد.


2025-06-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.