بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، پیرۆزبایی لەپەروین بوڵدان دەکات
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی پەروین بوڵدان كرد و وتی"لە دڵەوە پیرۆزبایتان لێدەكەم بەبۆنەی دەستنیشانكردنتان وەك جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا".
دەشڵێت" هیوادارم ئەزموون و لێهاتوویی بەڕێزتان ببێتە هاوكار و فاكتەرێكی سەرەكی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە باكووری كوردستان و توركیا، وەك چۆن سەرۆك مام جەلال یەكەم سەركردە بوو شانی دایە بەر سەرپێخستنی پڕۆسەی ئاشتی، ئەمڕۆ ئێمەش پاڵپشتی ئێوە دەكەین بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوە مێژووییە."
پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری پارتی دەم لە باكووری كوردستان و توركیا دەبێتە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، ئەمەش دوای ئەوەی سری سورەیا ئۆندەر بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
پەروین بوڵدان، بە یەكێك لە ژنە چالاك و لێهاتووەكانی كورد لە پەرلەمانی توركیا دادەنرێت و یەكێكە لە شاندی دەم پارتی بۆ پڕۆسەی ئاشتی و ئیمرالی، وەك پشكی حزبەكەی بە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا دیاری دەكرێت و پارتی دەم بڕیاری داوە ناوەكەی بداتە سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ دانانی لە پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان لە جێگەی سری سورەیا ئۆندەر.
|