سەرکردەیەکی تورک باسی پڕۆسەی ئاشتی دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکی مەهەپە، ڕایگەیاند" نابێت ئەو دەرفەتە زێڕینەی کە هاتووەتە بەردەم وڵاتەکەمان لەدەست بدرێت"، دەشڵێت" ئاراستەی چارەنووسی نەتەوەیی لە شاخ و ئەشکەوتەکان بەدی نایەت"
ئەمڕۆ 3ـی حوزەیرانی 2025، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی قوربان بڵاو کردەوە، وێڕای پیرۆزباییکردن لە موسڵمانان، ئاماژەی بەوە دا، تورکیای دوور لە تیرۆر دەبێتە جەژنی هەمیشەیی گەلی تورکیا.
سەرۆکی مەهەپە، وتی" ئاراستەی چارەنووسی نەتەوەیی لە شاخ و ئەشکەوتەکان بەدی نایەت، بەڵکو لە ئەنقەرەی پایتەخت و بە پێی بنەماکانی کۆماریی دابین دەکرێت".
هاوکات لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە ڕایگەیاندووە، نابێت ئەو دەرفەتە زێڕینەی کە هاتووەتە بەردەم وڵاتەکەمان لەدەست بدرێت. وتیشی" تورکیایەکی دوور لە تیرۆر دەسکەوتێکی مێژوویی دەبێت لەم پرۆسەیەدا."
باخچەلی، ئاماژەی بەوەش کرد، بە نەمانی چەک و ئامانجە خوێناویی و نایاساییەکان، تورکیا و نەتەوەی تورک هێزی سەدەی نوێی وڵاتەکە دەبن.
|