کوردستان

نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا له‌ سوریا: بەردەوامین لە پاڵپشتییەکانمان بۆ هەسەدە

نهانیوز-هەواڵەکان
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا له‌ سوریا ئاشکرای دەکات، سیاسەتی وڵاتەکەی بەرامبەر بە سوریا گۆڕاوە، بەڵام ئەوان بەردەوامن لە پاڵپشتیکردنی هەسەدە وتیشی"هاوپەیمانێتی هەسەدە لە كۆنگرێسی ئه‌مریكا زۆر گرنگه"‌.

تۆم باراك، له‌ میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن تی ڤی، ڕایگەیاند" سیاسه‌ته‌كانی ئێستایان به‌رامبه‌ر به‌ سوریا له‌ سیاسه‌ته‌كانی 100 ساڵی ڕابردو ناچن، چونكه‌ ئه‌و سیاسه‌تانه‌ سه‌ركه‌وتو نه‌بوون". 

نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا له‌ سوریا، جەختیشی کردەوە لەوەی، هێزەکانی سوریای دیموکرات ''هه‌سه‌ده'' هاوپه‌یمانی واشنتنه‌ و ئه‌و پشتیوانییه‌ی پێشكه‌شیان ده‌كرێت هاوپه‌یمانێتییەكەیان لە كۆنگرێسی ئه‌مریكا زۆر گرنگه‌.

وتیشی" ئاڕاستەی پاڵپشتییەکانیان بۆ تێكه‌ڵكردنی هەسەدەیە له‌گه‌ڵ سوپای نوێی سوریا، گرنگە کار بۆ یه‌كخستنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ سه‌ربازییه‌ نوێیه‌كه‌ی سوریادا بکرێت". 

لەدرێژەی قسەکانی باسی لەوەش کرد، هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە کەم دەکرێنەوە لە هەشت بنکە بۆ یەک بنکە، هەروەها، سەرۆکی ئەمریکا، ئامادەیە دەرفەتێکی نوێ بە دیمەشق بدات. 


2025-06-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.