کوردستان

قوباد تاڵەبانی، پیرۆزبایی لە پەروین بوڵدان دەكات

نها نیوز – هەواڵەکان

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە پەروین بوڵدان دەكات، بەبۆنەی دەستنیشانكردنی بە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە پەروین بوڵدان دەكات، بەبۆنەی دەستنیشانكردنی بە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا و رایگەیاند "دڵنیام لەم ئەركە نوێیەدا رۆڵی گرنگتر دەبینن لە سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی و دابینكردنی مافەكانی گەلی كورد لە توركیا".

دوابەدوای كۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، لە 3ی ئایاری 2025، پارتی یەكسانی و دیموكراتی گەلان، پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری وان-ی وەك جێگری نوێی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا هەڵبژارد، بەو بۆنەیەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی پەروین بوڵدان دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

دەقی پەیامەكە:

بەڕێز خاتوو پەروین بوڵدان، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا..

بەبۆنەی دەستنیشانكردنتان بە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا پیرۆزباییتان لێ دەكەم. 
بەگرنگییەوە دەڕوانینە هەوڵەكانتان وەك كەسایەتییەكی تێكۆشەری سیاسی و پەرلەمانی كە بەردەوام هەوڵی باشتر چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسی و برایەتی و پێكەوەژیان و رەخساندنی ئاشتی و دادپەروەری دەدەن. 
هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم و دڵنیام لەم ئەركە نوێیەدا رۆڵی گرنگتر دەبینن لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و دابینكردنی مافەكانی گەلی كورد لە توركیا.

2025-06-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.