کوردستان

مووچە بۆ منداڵانی ئۆتیزم دەبەسترێت

نها نیوز- هەواڵەکان

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی، دەربارەی هەنگاوەکانی وەزارەتەکەی بۆ منداڵانی ئۆتیزم ڕایگەیاند، لەماوەی ئەم کابینەی حکومەتی کاربەڕێکەر، کاریان کردووە بۆ پەرەپێدان و گرنگیدانی زیاتر بە منداڵانی ئۆتیزم و بەردەوامن لە کردنەوەی سەنتەری زیاتری تایبەت بە منداڵانی ئۆتیزم، بڕێک پارەشیان بۆ ئەو منداڵانە دابینکردووە کە دەبرێنە سەنتەرە حکومییەکان کە بڕەکەی 30 هەزارە و پاسیش دابینکراوە بۆ هاتوچۆ پێ کردنیان.

ئەمڕۆ سێ شەممە، کوێستان محەممەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، دەربارەی دۆخی منداڵانی ئۆتیزم و کارکردنی وەزارەتەکەی بۆ پەرەپێدانیان وتی: " گرنگیمان داوە بە منداڵانی ئۆتیزم و خێزاکانیان داوە، چەندین سەنتەری تازەمان لەناوچە جیاوازەکان کردووەتەوە و خەریکی کردنەوەی سەنتەری دیکەن لە چەند شوێنێکی تر، ڕێنماییەکانمان بەجۆرێک هەموارکردووەتەوە کە کەرتی تایبەت سەنتەری تایبەت بکاتەوە و بەجۆرێک کێبڕکێ بکەن لەنێو خۆیاندا بۆ هەرزان کردنی تێچووی لەخۆگرتنی منداڵانی ئۆتیزم".

باسی لەوەش کرد، لە نەخۆشخانە حکومییەکان، پشکنین و چارەسەرکردنی مناڵانی ئۆتیزم کراوەتە بێ بەرامبەر و ئەو مناڵانەی دەبرێنە سەنتەرە حکومییەکان پاسیان بۆ دابینکردوون لەگەڵ دابینکردنی ژەمی بسووک بەبێ بەرامبەر.

کوێستان محەمەد لەو کۆنگرەیەدا ئەوەشی ڕاگەیاند: "لیستێکمان ئامادە کردووە، بۆ بەشێک لەمدناڵانی ئۆتیزم کە هێشتا موچەیان بۆ نەبڕدراوەتەوە و ناردوومانە بۆ بەغدا تاوەکو موچەیان بۆ ببەسترێت بەڵام لە ئێستادا لەبەغدا جێبەجێ نەبووە".

هەر بە وتەی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی، وەک ئاسانکارییەک بۆ ئەو خێزانانەی خاوەنی منداڵی ئۆتیزمن، هەر خێزانێک ئەگەر زیاتر لە منداڵێکی ئۆتیزمیان هەبێت دایک و باوکەکەش دەتوانن مۆڵەتی بەخێوکار وەربگرن.

2025-06-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.