کوردستان

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەستیپێکرد

نها نیوز – هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ یەکلا کردنەوەی ناردنی مووچەی هەرێم دەستی پێکرد، چاوەڕوان دەکرێت بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان بدرێت.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێکی ئاماژەی بەوەکردووە " کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق دەستیپێکرد"، بەبێ ئەوەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا بکات

بەپێی زانیارییەکانی نها نیۆز، چاوەڕواندەکرێت لەکۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق-دا بڕیار لەسەر ناردنی مووچە بۆ هەرێم بدرێت.

2025-06-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.