کوردستان

ناوەرۆکی کۆبوونەوەی سوودانی و فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاشکرا کرا

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق نەتوانرا هیچ بەڵێنێک بۆ ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم وەربگیرێت.

موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆنگرەیەکئ رۆژنامە نووسیدا رایگەیاند، سودانی پێیوتین ناتوانین دڵنیاییتان بدەمێ پێش جەژن مووچە بنێرم، چونکە ئەوەی تا ئێستا پارەمان ناردووە لەسەر بەرپرسیارێتی خۆم بووە و لەوە زیاتر ناتوانم ئەو بەرپرسیارێییە هەڵگرم، چونکە ئەرکی منە بەرگریی لە مافی هەموو عێراقییەکان بکەم.

باسیلەوەشکرد، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ سودانی ناوبراو جەختیکردەوە، کە هەرێم پابەندنییە بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بە تەوتین، ناردنی داهاتی ناوخۆ، کێشەی دەروازە سنوورییەکان، فرۆشتن و بەتاڵانبردنی نەوت، ناتەواوی لە لیستی مووچەدا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سودانی بەڵێنیدا هاوکاریی تەواو بکات، خۆشی داوای لە دادگای باڵای فیدڕاڵی کردووە کە روونکردنەوەیەکی دیکەیان بداتێ لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هیچ گرنگی بەو موزایەدانە نادات کە دەکرێن، چونکە ئەمە بەرپرسیارێتییە و لە ئاست بەو بەرپرسیارێتییەدایە.

د. موسەنا ئەمین راشیگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێی وتین هەر وەزارەتێكی هەرێم لیستی موچەی موچەخۆرانی بێنێ بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، ئێمە مانگانە راستەوخۆ موچەكەیان دەخەینە سەر ئەژماری بانكی موچەخۆران.

2025-06-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.