کوردستان

نوێترین هەڵوێستی سودانی لەبارەی مووچەی هەرێم ئاشکرا کرا

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەخت لە جێبەجێکردنی یاسای  بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵیی دەکاتەوە.

ئەمرۆ  سێشەممە 3ی حوزەیرانی 2025 محەمەد شیاع سوودانی  لە گەڵ فراکسیۆنی یەکگرتوو کۆبوەوە و رایگەیاند،هەرێمی کوردستان دەبێت بە یاسای بوودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە پابەندبێت.

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانیی سەرۆك وەزیران عێراق بڵاویكردەوە ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق كۆبووەتەوە .

لە کوبوونەوەکە دا سوودانی جەخت لەسەر گرنگی چارەسەری ریشەیی دەستووری بۆ پرسە داراییەكان کردەوە، بەتایبەت پابەندییە داراییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەی لە یاسای بودجەدا هاتووە.

موسەنا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند سودانی باسی كێشەكانی كرد، كێشەكان زۆر قوڵن و نایەوێت ئەمڕۆ بەهیچ شێوەیەك لە كۆبۆنەوەی ئەنجومەنی وەزیران باسی بكات، چونكە كێشەكان قوڵتر دەبنەوە.

لای خۆیانەوە فراكسیۆنی یەكگرتوو جەختیان لەسەر سەقامگیری ئەمنی و كۆمەلایەتی و چاكسازی گشتگیر كردووەتەوە

لە سەرەتای مانگی شەشداین و لە جەژنی قوربان نزیکدەبینەوە، بەڵام تائێستا چارەنووسی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم بە نادیاری ماوەتەوە
2025-06-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.