کوردستان

دەم پارتی جێگرەوەی ئۆندەری راگەیاند

نها نیوز- هەواڵەکان

پارتی یەکسانی دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پەروین بوڵدانی وەک بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە شوێنی سری سورەیا ئۆندەر دیاریدەکات.

ڕۆژی دووشەممە، دەم پارتی کۆبوونەوەیەکی دوور لە چاوی میدیا کرد و پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری پارتەکە لە بازنەی وان و ئەندامی شاندی ئیمراڵیی بۆ پۆستی بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دیاریکرد. 

بەم جۆرەش پەروین بوڵدان، جێگای سڕی سورەیا ئۆندەر، بریکاری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەگرێتەوە کە مانگی پێشوو بەهۆی لاوازبوون و لەکارکەوتنی بەشێک لە ئەندامانی جەستەی، لە نەخۆشخانەیەکی ئیستەنبووڵ گیانی لەدەستدابوو..
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، سری سورەیا ئۆندەر کە یەکێک بوو لە ئەندامانی شاندی ئیمڕاڵی و لەهەمان کاتدا یەکێک بوو لەو چوار بریکارەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کە دەم پارتی هەڵیبژاردبوو وەک بریکاری سەرۆکی پەرلەمان.

2025-06-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.