کوردستان

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ناردنی مووچە یەکلا دەکاتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

بڕیارە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرسی مووچەی هەڕیم تاوتوێ بکات، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت "بەغداد بڕیاری وایە، پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە، بەشێوەی پێشینە بڕێك پارە بنێرێت".

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی کۆبێتەوە، هەرێمی کوردستان چاوەڕوانە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیارێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مانگی ئایار بدرێت کە بە بڕیاری تەیف سامی، وەزیری دارایی ڕاگیراوە.

هاوکات ،غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەغداد بڕیاری وایە، پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە، بەشێوەی پێشینە بڕێك پارە بنێرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، نابێت ئەو پارەیەی بەغداد بۆ هەرێم دەینێرێت، وەك قەرز بنێردرێت، بەڵكو دەبێت وەك پێشینە بێت و هەرێم پشكی خۆی لە بودجەی گشتیی عێراق و لەم پشكەدا هەیە.

هەروەها بریاریشە سبەینێ‌ چوارشەممە  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کۆ بێتەوە و پرسی مووچە و شایستە داراییەكانی فەرمانبەران تاوتوێ  بکات.

لە سەرەتای مانگی شەشداین و لە جەژنی قوربان نزیکدەبینەوە، بەڵام تائێستا چارەنووسی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم بە نادیاری ماوەتەوە

 
2025-06-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.