کوردستان

بڕیارێکی پارتی بەدرۆ خرایەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

پارتی بە سەرۆکایەتیی مەسعود بارزانیی سەبارەت بە هەڵوێست وەرگرتن لە بەرامبەر بەغدا کۆبووەوە بە پێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەیان، ئاماژەی باش و ئەرێنی لە بەغداوە بۆ چارەسەری مووچە هەیە".

ئەمڕۆ كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و مەسرور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی و بە بێ ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی كۆبووەوە، بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی باش و ئەرێنی لە بەغداوە بۆ چارەسەری موچە هەیە.

کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی لە راگەیەنراوێکدا دەلێت "هەوڵى جدییان دا بۆ دروستکردنى هاوپەیمانیەتییەکى کوردستانى بۆ بەشدارى لە هەڵبژاردنى داهاتووى خولى شەشەمى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بۆ ئەوەى لە بەغداد وەکو پێکهاتەى کورد رۆڵێکى کاریگەرتریان هەبێت، بەڵام پێشوازى لەو هەوڵەیان نەکرا و بێئەنجامبوو".

كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، ئاماژەى بەوەشکردووە، پرۆسەى پێکهێنانى کابینەى دەیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستانیان تاوتوێکردووە و جەختیان لە پێویستیى پێکهێنانى کابینەى دەیەم بەزووترینکات کردووەتەوە.

رۆژی 29ـی ئایاری 2025، مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند،"ئەگەر تاوەکو پێش جەژنی قوربان، ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان رەوانە نەكرێت، هەڵوێستی رژدیان دەبێت و رایدەگەیەنن."

2025-06-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.