کوردستان

لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان زیادكرا

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریدا بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ خانەنشینی بۆ 10 ساڵی ڕابردوو زیاد بكات و ئەوانەشی خانەنشین بوون هەر لێیان دەبڕدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 2ی حوزەیران وەزارەتی دارایی هەرێم لە گشتاندنێكدا ئاماژەی بەوەداوە، وەك جێبەجێ‌ كردنی یاسای خانەنشینی فیدڕاڵی، لێبڕینی مووچە بۆ خانەنشینی بووە بە 10%، بەڵام بۆ 10 ساڵی ڕابردوو (2014 تا 2024) بڕی 3%ی دیكە لێبڕینی خانەشینی لە مووچە دەكرێت بۆ فەرمانبەران و ئەوانەشی خانەنشین بوون.

ڕوونیشی كردۆتەوە"ڕێژەی 3% لە مووچەی فەرمانبەران لە 1-1-2014 تاكو 30-6-2024 دەبڕدرێت".

ئاشكراشی كردووە" ڕێژەی 3% لە مووچەی فەرمانبەرێتی خانەنشینان ئەوانەی لە ئێستادا خانەنشینن و یاساكە دەیانگرێتەوە لە 1-1-2014ەوە تاكو كاتی خانەنشین بوونیان دەبڕدرێت".

جەختیشی كردۆتەوە" ئەو پارەیەی دەبڕدرێت بۆ ئەو 10 ساڵەی ڕابردووی فەرمانبەران وەك قەرز هەژمار دەكرێت و لە ماوەی 3 ساڵدا لە فەرمانبەر وەردەگیرێتەوە و لە ماوەی 5 ساڵدا لە خانەنشین وەردەگیرێتەوە."

لێبرێنی مووچەی فەرمانبەران و خانرنشینان لە کاتێکدایە کە تا ئێستا مووچەی مانگی پێنج دابەشنەکراوە و هێمایەک بۆ کاتی دابەشکردنی مووچە لەبەردەست نییە.سەرکردەیەکی عیراق بەرگری لە مافی کورد دەکات


2025-06-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.