نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی رایدەگەیەنێت کە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا خۆڵبارین بەرز دەبێتەوە و هاوکات پلەکانی گەرما دادەبەزێت.
ئەمڕۆ دووشەممە کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا پیشبینیەکانی کەشوهەوای بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی کەشناسی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لە دوای نیوەرۆ و ئێوارە لە ئەنجامی زیادبوونی خێرای با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە , کاریگەری ئەم تۆز و خۆڵە لە سەر هەندێ ناوچە ی دەشتای و ناوچە کراوەکان بەرووی خێرای با زیاتر دەبێت .
سەبارەت بە پلەکانی گەرماش ڕایگەیاند" پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2- 3 ) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی ".
کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سێشەممەش ڕایگەیاند" ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە (1- 2 ) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".
بە گوێرەی کەشناسی پلەکانی گەرمای ناوچەکانی هەرێم بەم جۆرە تۆمار دەکرێت:
هەولێر : 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :35 پلەی سیلیزی
سۆران : 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان :39 پلەی سیلیزی