کوردستان

باندێکی مەترسیدار لە هەولێر دەستگیرکران

ناهنیوز-هەواڵەکان

بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی هەریم ئاشکرای کرد: تا ئێستا 90 کۆمپانیا لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە تێوەگلاون، دەشڵێت "چەندین گروپی پزیشكیی رێكخراو، ده‌ستگیر كراون، كە ئەندامانی جەستەی مرۆڤ دەدزن و بازرگانی پێوە دەكەن".

دارا فاروق، بەڕێوەبەری روبەڕوبونەوەی تاوانە رێكخراوەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە میانی وۆرکشۆپێکدا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیریی عێراق و زانکۆی بەیان لە کۆشکی ڕۆشنبیری و هونەری لە هەولێر ڕایگەیاند" لە ساڵی 2018ـەوە 90 كۆمپانیا تۆمار كراون، كە لە بازرگانیكردن بە مرۆڤ و ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە تێوەگلاون".

بەڕێوەبەری روبەڕوبونەوەی تاوانە رێكخراوەكان، زۆربەی تاوانەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤ لە رێگای كۆمپانیا وەهمییەكانەوە ئەنجام دەدرێن، زۆربەی قوربانییەكانیش ئەوانەن، كە بەڵێنی كاركردنیان پێدەدرێت لە وڵاتانی كەنداو و لە ئەوروپا.

ئاشكراشی كردوه‌، چەندین گروپی پزیشكیی رێكخراو ده‌ستگیركراون، كە ئەندامانی جەستەی مرۆڤ دەدزن و بازرگانی پێوە دەكەن بەبێ ئەوەی ژمارە و شوێنی دەستگیركردنیان ئاشكرابكات.

دارا فاروق وتیشی" حكومەت بەڕێوبەرایه‌تییه‌كی تایبەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ دامەزراندوە و هەشت نوسینگەی له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كان هەیە."

 
2025-06-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.