بڕیار لەبارەی مووچەوە دەدرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
بە وتەی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە و بڕیارێک لەبارەی مووچەوە بدات.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند" هەموو لایەنەکان لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بەغداد بەر لە جەژنی قوربان مووچەیەک بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت".
باسی لەوەشکرد سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و یەکێک لە ئەگەرەکان ناردنی یەک مووچەیە بە قەرز، تا ڕێگەچارەی یاسایی بۆ کێشەی مووچە دەدۆزرێتەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تا ئێستا وادەی کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر مووچە دیاریینەکراوە، کە فراکسیۆنەکان لە 29ـی ئایار داوای کۆبوونەوەیان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە.
|