سەرۆکی یەکێتی گرفتی مووچە چارەسەردەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، پەیوەندیم بە سودانییەوە کرد و گرفتی مووچە چارەسەردەکەم.
ئەمرۆ یەکشەممە 1ی حوزەیرانی 2025 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێوڕەسمی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیدا لە سلێمانی رایگەیاند، "پەیوەندیم بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کرد و بەمزووانە دەچمە بەغداد گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەکەم".
وتیشی "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو حزبەیە بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ دەکات و هەرگیز سازش ناکات"
سەرۆکی یەکێتیی هەروەها رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکێتی هێزی گۆڕانکارییە و رۆڵی لە گۆڕانکارییەکانی دونیادا هەیە، تاکە حزبیشە کە دەتوانێت سەرجەم بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێبکات.
ئاماژەی بەوەشدا ،لە سەرانسەری جیهان پرس بە یەکێتی دەکەن و لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆ دەکەن و دەزانن لە بەغدا گوێ لە کێ دەگیرێت ووتیشی "هە یەکێتییە هەڵەکانی کەسانی دیکە راستدەکاتەوە ،حەق نیە گەلەکەمان باجی نەزانی لایەنێکی دیکە بدات".
|