کوردستان

کفرە گەورەکەی تەیف سامی سەبارەت بە بریارەکەی هەرێم ئاشکرا کرا

نهانیوز-هەواڵەکان

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق هەڵە گەورەکەی  نووسراوەکەی تەیف سامی ئاشکرا دەکات و دەڵێت "بوودجەی هەرسێ ساڵەکەی پێکەوە کۆکردوەتەوە  ئەمەش وەک کفرى حساباتە".

فازڵ نەبى بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق  زانیاری گرنگ سەبارەت بە نووسراوەکەی تەیف سامی ئاشکرا دەکات وهەڵە گەورەکەی ئەو نووسراوەیە روون دەکاتەوە کە تێیدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی پێ راگرت.

فازڵ نەبی رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بوودجەی هەر سێ ساڵی (2023-2024-2025)ی پێکەوە ئەژمار کردوە،  کە ئەمە بە پێی یاسای ئیداریی مالی هەڵەیەکی کوشندەیە و دەشڵێت" ئەم هەڵەیە لە حیسابات دا کفرە ،و دەبێ بودجەی هەر ساڵ بە جیا ژماردنی بۆ بکریت.
بریکارەکە ئاماژە بەوە دەکات، بە پێی زانیارییەکانم تەیف سامی لە ژێر فشارێکی زۆر دا ئەو نووسراوەیەی ئیمزا کردووە.

28ی ئایار تەیف سامی لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی هەرێمی کرد رایگەیاند پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2025 کۆتایی هاتووە چیترمووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە ناکات .
 
2025-06-01
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.