کێشەی مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر کرا
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ نها نیۆز رایگەیاند، سبەینێ پرسی مووچەی مانگی 5 یەکلا دەبێتەوە وبە ئەگەری زۆرەوە سێشەممە رەوانەی هەرێم دەکرێت.
ئەمرۆ یەکشەممە1ی حوزەیرانی 2025 سەرچاوەیەکی تایبەت زانیاری نوێی سەبارەت بە مووچەی مانگی5 پێش جەژنی قوربان بۆ نها نیوز ئاشکرا دەکات و دەڵێت "سبەینێ ناردنی مووچەی مانگی 5 یاکلا دەبێتەوە".
ئەو سەرچاوەیە وتیشی " بە ئەگەری زۆرەوە سبەینێ 2ی حوزەیران رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی 5ی هەرێم دەست پێدەکات و رۆژی سێشەممە بۆ هەرێم رەوانە دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە 28ی ئایار تەیف سامی لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی هەرێمی کردوە رایگەیاند پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2025 کۆتایی هاتووە بۆیەش چیدیکە موچەی فەرمانبەران رەوانە ناکات.
ئەمرۆ دادگای فیدراڵی عێراق لە ڕونكردنەوەیەكدا رایگەیاند ئەمڕۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان سكاڵایان لە دادگای فیدراڵی تۆماركرد لەبارەی داواكردنی بەردەوامی خەرجكردنی پارەی موچەوە.
لای خۆشیەوە، سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق بڵاویكردەوە، لەدوای تۆماركردنی سكاڵاكەی ئەمڕۆ ، دادگای فیدراڵی فەرمانی سالاریی دەردەكات بۆ بەردەوامی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
|