کەشناسێک: کەشێکی فێنک بەڕێوەیە
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسێکی کورد رایگەیاند" لە سبەینێ دووشەممە تا کۆتایی هەفتە کەشێکی فێنک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما شەش تا هەشت پلە نزم دەبنەوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی حوزەیران ئاراس جەبار، شارەزا لە بواری کەشناسی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" لە سبەینێ دووشەممەوە تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری ھاتنی بارستە ھەوایەکی فێنک لەدەریای ناوەراستەوە و پلەکانی گەرما بەرێژەی شەش تا هەشت پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە".
ئاراس جەبار ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات" بەھۆی چالاکبوونی بای باکوری ڕۆژئاوا سبەینێ خۆڵبارینێکی لاواز و کەم ناوچە جیاجیاکانی ناوەراست و باشووری ڕۆژھەڵاتی عێراق و ناوچەکانی باشووری ئیدارەی گەرمیان و کەرکوک دەگرێتەوە بەزوویی کۆتایی پێدێت".
دەشڵێت" رەشەبا لەسەر ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین بەخێرایی 15 تا 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک کاریگەری بەردەوامی دەبێت، پلەکانی گەرماش لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ڕوو لەبەرزبوونەوە دەکاتەوە" .
|