هەسەدە لەبارەی کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی و تورکیا روونکردنەوە دەدات
نهانیوز-هەواڵەکان
هەسەدە ئەو دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە، کە باس لەدیداری نێوان فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و بەرپرسانی تورکیا دەکەن و دەڵێت" هیچ نیازێکی لەوجۆرە لە ئارادا نییە".
دوای ئەوەی سایتی ئەلمۆنیتۆر لەراپۆرتێکیدا ئاماژەی بە کۆبونەوەی نێوان مەزڵوم عەبدی و بەرپرسانی تورکیا کرد، هەسەدە لەراگەیەنراوێکیدا سەرباری رەتکردنەوەی زانیارییەکان، دەڵێت" هەندێک زانیاریی ناڕاست لە راپۆرتێکی "ئەلمۆنیتۆر"دا بڵاوکراوەتەوە، سەبارەت بەوەی، سەرچاوە ناوچەییەكان بە سایتەکەیان راگەیاندوە، كە وەزیری دەرەوەی تورکیا، یان بەرپرسی هەواڵگری ئەو وڵاتە، پێشنیازیان پێشكەش كردوە، بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانیان".
هەسەدە لەبەشێکی تری رونکردنەوەکەدا دەڵێت" ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەنەوە و نە سەرکردایەتی هێزەکانیان و نە هیچ شاندێكی بەڕێوەبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پێشنیازی بۆ کۆبونەوە لەگەڵ لایەنی تورکی پێ نەگەیشتووە" .
|