دادگای فیدراڵی: تاوتوێی سكاڵای موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەین
نهانیوز-هەواڵەکان
فەرمانبەرانی هەرێم سكاڵایان لە دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی بەردەوامی خەرجكردنی موچە تۆماركرد، پەرلەمانتارێكی عێراقیش دەڵێت" دادگای فیدراڵی فەرمانی سالاری بۆ بەردەوامی پێدانی موچە دەردەكات".
دادگای فیدراڵی عێراق لە ڕونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە"ئەمڕۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان سكاڵایان لە دادگای فیدراڵی تۆماركرد لەبارەی داواكردنی بەردەوامی خەرجكردنی پارەی موچەوە".
لەسكاڵاكەدا داواكراوە فەرمانی سالاری دەربكرێت بۆ پابەندكردنی وەزارەتی دارایی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بۆ خەرجكردنی موچە، داوای پابەندكردنی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆك وەزیرانی هەرێم كراوە بۆ بەئەلیكترۆنی كردنی موچەی سەرجەم موچەخۆرانی هەرێم لە بانكەكانی سەر بە حكومەتی ناوەندی.
دادگای فیدراڵی عێراق دەڵێت"سكاڵاكە لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم تۆماركراوە و بەم زوانە تاوتوێی دەكەن و فەرمانی سالاریی بۆ دەردەكات".
لای خۆشیەوە، سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق بڵاویكردەوە" لەدوای تۆماركردنی سكاڵاكەی ئەمڕۆ ، دادگای فیدراڵی فەرمانی سالاریی دەردەكات بۆ بەردەوامی پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان".
|