کوردستان

مەزڵوم عەبدی هەواڵی کۆبوونەوە ی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا رەت دەکاتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

دوای ئەوەی پێگەی ئەلمۆنیتۆر-ی ئەمریكی بڵاویكردەوە كە بەرپرسانی باڵای توركیا داوای كۆبونەوەیان لە مەزڵوم عەبدی كردوە ، هەسەدە ئەو هەواڵەی ڕەتكردەوە و دەڵێت، "نە سەرکردایەتی هێزەکانمان و نە هیچ شاندێك پێشنیازی بۆ کۆبونەوە لەگەڵ لایەنی تورکی پێنەگەیشتوە".

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاوی کردەوە،  هەندێک زانیاری ناڕاست لە راپۆرتێکی “ئەلمۆنیتۆر”دا بڵاوکراوەتەوە، سەبارەت بەوەی سەرچاوە هەرێمایەتیەكان بە پێگەكەیان ڕاگەیاندووە، لەبارەی پێشنیازێك، كە وەزیری دەرەوەی تورکیا یان بەرپرسی هەواڵگری تورکیا پێشكەشیان كردووە، بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوە لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەکانمان.

جەختیشدەكاتەوە، ئەم زانیاریانە ناڕاستن و نە سەرکردایەتی هێزەکانمان و نە هیچ شاندێك کە نوێنەرایەتی ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا بکات لە دیدارەکانی لەگەڵ دیمەشق، هیچ پێشنیازێكی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی تورکی لە هیچ لایەنێکەوە پێنەگەیشتووە.

ڕوونكردنەوەكەی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە لەكاتێكدایە، پێگەی “ئەلمۆنیتۆر”ی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە: توركیا پێشنیازی كۆبوونەوەیەكی كردووە لە ئاستێكی باڵادا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی لە دیمەشق، كە هاكان فیدان، وەزیری دەرەوە یان ئیبراهیم كاڵن، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری بەشدار دەبن، بەڵام كۆبوونەوەكە وابەستەی ئەنجامی دیداری شاندەكەی ڕۆژئاوای كوردستان كراوە لەگەڵ حكومەتی دیمەشق.

 
2025-05-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.