کوردستان

سوودانی یەکەم جووڵەی بۆ مووچەی هەرێم دەست پێکرد

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەنگاوەکانی بۆ چارەسەرى گرفتى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و پەیوەندیى بە فراکسیۆنە کوردییەکان لە بەغداد کردووە.

ڕۆژنامەى شەرق ئەلئەوسەت چاپى لەندەن، لە زارى سەرچاوەیەکی نزیک لە سوودانییەوە بڵاوی کردەوە، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق هەنگاوەکانی بۆ چارەسەرى گرفتى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، سودانى پەیوەندیى بە فراکسیۆنە کوردییەکان لە بەغداد کردووە وەک ئامادەکارییەک بۆ دیدار لەگەڵ نوێنەرانى فراکسیۆنەکان.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە حکومەتی ئەمەریکا داوای لە هەردوو لایەن کردووە کە لە زووترین کاتدا کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن و پابەند بن بە رادەستکردنی شایستەی دارایی بە یەکتری.

هاوکات، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، رایگەیاند، پێشنیازکراوە پێش جەژن مووچەى مانگى ئایارى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان، بەشێوەى قەرز بدرێتە وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان.

رۆژی 28ـی ئایاری 2025، تەیف سامی وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵی عیراق بە نوسراوێکی رەسمی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانی ئاگادار کردەوە کە چیتر ئامادە نییە مووچەی کارمەندانی هەرێم بنێرێت.
بەم هۆکارانە:
- خەرجکردنی تەواوی تەرخانکراوی دارایی و شایستەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵانی 2023،2024 و 2025
- پابەند نەبوونی هەرێمی کوردستان بە ناردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی بۆ خەزێنەی گشتی

2025-05-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.