کوردستان

محەمەد شیاع سودانی و لەتیف رەشید پرسی مووچەیان تاوتوێکرد

نهانیوز-هەواڵەکان 

  سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی لە چوارچێوەی دەستووری و یاسا بۆ پابەندییە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان کرایەوە.
 
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، لەتیف رەشید و محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی وڵات لەسەر ئاستی نیشتمانی، پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکان و چۆنیەتی جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت خرانەڕوو.
 
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا "جەخت لە پێویستیی دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی کرایەوە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا سەبارەت بە پابەندییە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەپێی ئەوەی لە دەستوور و یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵیدا هاتووە، هەروەها گرنگیی پەسەندکردنی یاسای نەوت و گازیش دووپات کرایەوە."

2025-05-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.