راگەیەندراوى 43 حزب و لایەنی سیاسیی لەبارەی مووچە بڵاو کرایەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
كۆبوونهوهی بهشێك له لایهنه كوردستانییهكان لهبارهی راگرتنی مووچهی مووچهخۆرانی ههرێم لهلایهن وهزارهتی دارایی عیراقهوه كۆتایی هات و لهدوای كۆبوونهوهكهش لە راگەیاندنێکدا جەختیان لەوە کردەوە، حکومەتى فیدراڵ دوربکەوێتەوە لە سیاسەتى برسیکردن و فشارخستنە سەر هەرێمى کوردستان.
دهقی راگهیهندراوهكه:
رێکەوتى 31ى5ى 2025 لە مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام، هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان کۆبوونەوەیەکى هاوبەشمان ئەنجامدا، بەمەبەسىتى تاوتوێکردنى دۆخى سیاسى کوردستان، عیراق، کێشە و گرفتەکانى نێوان هەرێم و حکومەتى فیدراڵ، بەتایبەتى دوا بریارى نادەستوورى و نایاسایی وەزارەتى دارایى حکومەتى فیدراڵ و راگرتن و نەناردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان، دواى گفتوگۆکردن و راگوڕینەوەى پێویست لەسەر ئەم بابەتە، هەموو لایەنەکان هاوڕابووین لەوەى کە ئەم بڕیارە بڕیارێکى سیاسییە دژ بە ئیرادەى گەلى کوردستان و قەوارەى سیاسى و یاسایى هەرێمى کوردستان.
بەپێى دەستوورى هەمیشەیى عیراق و بڕیارى دادگاى فیدراڵى و یاساى فەرمانبەران و مووچەخۆرانى عیراق و رێککەوتنەکانى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى فیدراڵ، پێویستە حکومەتى فیدراڵى پابەندبێت بەئەرک و ئیلتیزاماتى خۆى بەرامبەر بە خەڵکى هەرێمى کوردستان و مافى مووچەخۆرانى هەرێم تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکرێت، هەروەها حکومەتى فیدراڵ دوربکەوێتەوە لە سیاسەتى برسیکردن و فشارخستنە سەر هەرێمى کوردستان، لەبەرئەوەى ئەم سیاسەتە جگە لە قوڵکردنەوەى گرفتەکان، نادیدەگرتنى گۆڕانکارییە زۆر و خێراکانى ناوچەکەشە بۆیە لەبەرژەوەندى هێچ لایەکدا نابێت.
ئێمە وەکو هێز و لایەنە سیاسییەکانى گشت پێکهاتەکانى کوردستان وێڕاى سوپاس و پێزانینمان بۆ خۆڕاگرى مووچەخۆران و فەرمانبەر و پێشمەرگە و مامۆستایان و گەلى سەربەرزى کوردستان بەگشتى، دووپاتى دەکەینەوە کە هەڵوێست و بڕیار و هەنگاوەکانمان بە ئاراستەى بەرژەوەندى هاوڵاتیان و هەرێمى کوردستان دەبێت و بژاردەى گفتوگۆ و دانوستاندن بە باشترین رێگەچارە دەزانین بۆ ئەم قۆناغە، لەهەمان کاتدا گشت بژاردەکان بە کراوەیى دەبینین لەبەردەممان لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانى هەرێمى کوردستان.
حزب و لایەنە کوردستانییەکان:
1. یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان.
2. بزووتنەوەى گۆڕان.
3. پارتى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان.
4. بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان.
5. حزبى شیوعى کوردستان.
6. بزووتنەوەى پەیوەندى ئیسلامى کوردستان.
7. حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان.
8. پارتى ڕەنجدەرانى کوردستان.
9. پارتى پارێزگارانى کوردستان.
10. یەکێتیى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان.
11. بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان.
12. پارتى نەتەوەیى کوردستان
13. بزووتنەوەى ڕزگارى دیموکراتى کوردستان.
14. حزبى پێشکەوتنخوازى دیموکراتى کوردستان.
15. پارتى بنیادى دیموکراتى کوردستان.
16. بزووتنەوەى ئاشتیخوازانى کوردستان.
17. هاوپەیمانى نیشتمانى.
18. حزبى ڕزگارى کوردستان_دەستەى سەرۆکایەتى.
19. پارتى دیموکراتى تورکمان.
20. پارتى نیشتمانى تورکمان.
21. پارتى ڕزگارى نەتەوەیى تورکمان.
22. پارتى یەکگرتووى تورکمان.
23. بزووتنەوەى تورکمانى بێلایەن.
24. پارتى گەشەپێدانى تورکمان.
25. پارتى چاکسازى تورکمان.
26. پارتى گەلى تورکمانى عێراق.
27. بەرەى تورکمانى.
28. بزووتنەوەى دیموکراتى تورکمان.
29. پارتى گەزەنگى تورکمان.
30. پارتى ئیرادەى نیشتمانى تورکمان.
31. پارتى تورکمان ئیللى.
32. لیستى میللەت.
33. لیبراڵى تورکمانى.
34. پارتى یەکێتى دیموکراتى کلدانى.
35. پارتى ئەنجوومەنى نەتەوەیى کلدانى.
36. حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن.
37. پارتى ئەنجوومەنى میللى کلدانى سریانى ئاشوورى.
38. ڕەوتى شلاما.
39. پارتى بزووتنەوەى گردبوونەوەى سریانى.
40. کۆمەڵەى ڕۆشنبیرى ئەرمەن.
41. دەستەى کارگێڕى بەڕێوەبردنى طائیفەى ئەرمەن.
42. ڕابیتەى کلدانى جیهانى.
43. پارتى دیموکراتى کوردستان.
|