کوردستان

زانیاریی نوێ لە ناو کۆبوونەوەکەی ئەمرۆی پیرمام ئاشکرا کرا

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی دەڵێت "لە کۆبوونەوەکەی ئەمرۆی پیرمام بریار دراوە  ئەگەر بە قەرزیش بێت مووچەیەک وەربگرین هەتا لە بنەرەتەوە چارەسەری دەکەین".

د. مەجید حەمە ئەمین ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمرۆی به‌شێك له‌هێزو لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لە پیرمام ئاشکرا دەکات و دەلێت  "بریار درا بۆچارەسەری کێشەی مووچە ئەگەر بە قەرزیش بێت مووچەیەک وەربگرین هەتا لە بنەرەتەوە چارەسەری دەکەین".

راشیگەیاند، کۆبونەوەكەی پیرمام ئەرێنی بوە و پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتودا كێشەی موچە چارەسەر بكرێت و كە كێشەیەكی سیاسیە.

ئەمرۆ شەممە 31ی ئایاری 2025 دژی بریارەکەی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بەشێکی زۆر لە  لایەن و پارتەکانی هەرێم  لە پیرمام بۆ تاوتوێی دۆخی گشتیی ئێستای عێراق،  پرسی مووچە و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کۆبوونەوە.

ئەو حزب و لایەنانەی هەرێم كە بەشداری كۆبونەوەكەیان كرد بریتی بون لە پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان (كوردسات)، پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، حزبی شیوعی كوردستان، بزوتنەوەی ئیسلامی، بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی، لایەنەكانی توركمان و لایه‌نه‌كانی كریستیان.

هەروەها هەریەكە لە نەوەی نوێ، كۆمەڵی دادگەری، رەوتی هەڵوێست، یەكگرتوی ئیسلامی،  بەرەی گەل، گۆڕان (گردی زەرگەتە) بەشداری كۆبونەوەكەیان نەكرد.

 
2025-05-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.