نهایوز-هەواڵەکان
رۆژی ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥ ، وەزیری دارایی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و تیایدا هاتووە، بەگوێرەی یاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥، هەرێمی کوردستان لە ١٢.٦٧٪ـی پشکی خۆی لە بودجە وەرگرتووە و هیچ تەرخانێکی دارایی بۆ مووچە نەماوە، دوای ئەوە ئەمڕۆ بەشێکی زۆر لە لایەنە و پارتەکانی هەرێم لە پیرمام بۆ تاوتوێی دۆخی گشتیی ئێستای عێراق، پرسی موچە و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەستیپێکرد.
بەپێی زانیارییەکانی نهانیوز لە سەرچاوەیەکی تایبەت دوای زیاتر لە کاتژمێرێک کۆبوونەوەی لایەنەکان کۆتایی های و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە ئەنجوومەنێکی سیاسی لەنێو حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت لەو لایەنانەی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکە بەشدار بوون بۆ ئەوەی گفتۆگۆ لەگەڵ بەغدا دەکات.
هەروەها راشیگەیاند" له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا نه‌توانراوه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌دژی به‌غدا بدرێت، وه‌كو بڕیاری كشانه‌وه له‌پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق‌و بایكۆتی سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كورده‌وه".